منداڵێك 5 هه‌زار دۆلاری بۆ تره‌مپ كۆكرده‌وه‌
  2019-02-20       499       
بێنتۆن ستیڤێنس، منداڵه‌ حه‌وت ساڵه‌كه‌

منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی شاری ئۆستنی ویلایه‌تی ته‌كساس به‌فرۆشتنی "هۆت چۆكلێت" 5 هه‌زار دۆلاری بۆ دیواره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كۆكرده‌وه‌ كه‌ به‌درێژایی سنوری باشوری ئه‌مریكا بنیاتده‌نرێت.

بێنتۆن ستیڤێنس، له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌مێزو كورسی‌و چه‌ند كۆپێك‌و چه‌ند ته‌رمۆزه‌یه‌ك هۆت چۆكلێته‌وه‌ توانیویه‌تی ئه‌م پاره‌یه‌ كۆكاته‌وه‌ بۆ دیواره‌كه‌، كه‌ بۆ هه‌ر كوپێك هۆت چوكلێت ته‌نیا 2 دۆلار وه‌رده‌گرێت.

ئه‌و تابلۆ گه‌وره‌یه‌ش كه‌ بێنتۆن له‌به‌رده‌میدا بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی هۆت چۆكلێته‌ی بۆده‌كات به‌گه‌وره‌ی نووسراوه‌:"پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ... تره‌مپ دیواره‌كه‌ دروستده‌كات."

پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر فرۆشتندا، رۆژی 2 شه‌ممه‌، 18ی فێبریوه‌ری، باوكی بینتۆن رایگه‌یاند، له‌ئه‌كاونتی بانكی كوره‌كه‌یدا 2 هه‌زارو 200 دۆلار هه‌ڵگیراوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه‌، 19ی فێبریوه‌ری وتی‌، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی هۆت چۆكلێتی بینتۆن، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ 5 هه‌زار دۆلار.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فیزیۆنی abc

له‌واڵی‌ (لوقمان غه‌فور)ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×