كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری دوەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی كۆبونەوەی فراوانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ئۆرگانەكانی رایدەگەیەنێت یەكێتی چاكسازی راستەقینەی دەستپێكردوە‌و كۆنگرە دەبەستن، حاكم قادر حەمەجانیش باس لەوە دەكات یەكێتی ڤیتۆ لەهیچ لایەنێك قبوڵ ناكەن لەسەر كاندیدەكانیان.
ئاوێنە: لەئێستادا كۆبونەوەی فراوانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئۆرگانە جیاجیاكانی بەردەوامە، هەرچەندە رێگە نەدراوە میدیاكان روماڵی كۆبونەوەكە بكەن بەڵام بەپێی هەواڵی میدیای یەكێتی لەكۆبونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ لەپەیامێكیدا وتویەتی " یه‌كێتیی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستپێكردوه‌و كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتیانه‌ش ده‌به‌ستێت، یه‌كێتیی هیچكات سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ناكات و سوره له‌سه‌ر سیاسه‌تی نیشتیمانی خۆی، بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت زۆر درێژه‌ی كێشا، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ یه‌كێتیی ئه‌نجامدا".
راشیدەگەیەنێت یەكێتی لەگەڵ یەكریزی نیشتمانیدایە‌و لەدژی دوبەرەكی‌و شەری ناوخۆ دەوەستێتەوە، یەكێتییەكانیش دڵنیا دەكاتەوە كە حزبەكەیان لەسەر هەڵوێستی خۆی سور دەبێت.
پاشان حاكم قادر حەمە جان، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و بەپرسی مەڵبەندی سلێمانی ئەو حزبە لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا وتویەتی " ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نه‌بوه بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت و ڤیتۆشمان له‌سه‌ر هیچ كاندیدێكی لایه‌نه‌كان نه‌بوه، بۆیه ڤیتۆ له‌هیچ لایه‌نێك قبوڵناكه‌ین له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی، له‌هیچ كام له‌و كۆبونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتیدا كردومانه، باسی پاره‌و پله‌و پۆستمان نه‌كردوه وه‌كو یه‌كێتیی و هه‌رگیزیش ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی جه‌ختمان لێكردۆته‌وه پرسی نیشتیمانی و خزمه‌تی زیاتری هاوڵاتیان بوه".
لەبارەی پرسی كەركوك رایگەیاندوە یەكێتی زیاتر له‌چه‌ند پاڵێوراوێكیان پێشنیازكردوە بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، وتیشی " وه‌كو ئه‌و بنه‌ما نیشتیمانی و سازانه‌ی وه‌كو یه‌كێتیی بڕوامان پێیه‌تی، چونكه ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی له‌هیچ بارودۆخێكدا كه‌ركوك جێناهێڵین و به‌جێی ناهێڵین، به‌ڵام به‌داخه‌وه داواكاریه‌كه‌ی ئێمه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، هه‌مو ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر حزبه‌كه‌مان ده‌كه‌وێت به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن سورین له‌سه‌ر یه‌ك پاكێجی هه‌ولێر، كه‌ركوك و به‌غدا، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌رجه‌ع لای ئێمه سه‌ركردایه‌تی خۆمانه وه‌كو یه‌كێتیی".