2019-12-20   845     
سۆران عومه‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ندین مه‌وادی جوانكاریی ساخته هێنراوه‌ته بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و ریکلامی بۆ دەکرێ. داواش ده‌كات دور بكهونهتهوه له‌و مه‌وادانه چونكه مەترسیدارن بۆ پێست‌و لەش.
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، "سەیری ئەم پاکەتە بکەن ریکلامی ئۆنلاینی بۆ دەکرێ، تەزویرە لەزگەی وڵاتێکی دیکەی لێدراوە."
ئه‌و ده‌ڵێت، "سێ سەد جۆر مەوادی جوانکاریی بەناوی جۆراوجۆر لەکۆنترۆڵ رەفزکراوەو لەبازاڕەکاندا یان بەئۆنلاین ریکلامی بۆ دەکرێو دەفرۆشرێ تکایە لێی دور بکەونەوە ئەوانە ھەمووی تەزویرو مەترسیدارن بۆ پێست‌و لەشتان."
سۆران عومه‌ر نوسیویه‌تی، "ئێمە لەم رۆژانەدا ریکلاممان بەیاسایەک رێکخستوە بۆ قەدەغەی ئەم جۆرە لەساغ کردنەوەی کاڵای تەزویر. ئەگەر دەڵێن بۆ قەدەغەناکرێ؟ دەی ئێوە مەیکڕن خۆتان بپارێزن چونکە حکومەت لەخەمی ئێوەدا نیە."