ئەمریکاو کلتوری لێپێچینەوە لەسەرۆک
  2019-12-21       1568       

هاوڕێ جەمال

 

گرنگی سیستمی دیموکراتی تەنھا لەوەدا نیە کە رێگر دەبێت لەدروستکردنی سەرۆکێکی دیکتاتۆر بەڵکو لەوەشدایە ھەموو ئەو سەرۆکە ملھوڕو خۆ بەپاڵەوان زانانەش کە لە رێگەی دیموکراسی و ھەڵبژاردنەوە ھاتوونە سەر حوکم لەرێگەی موسائەلەو موحاسەبە کردنەوە دەیانخاتەوە ناو جوغزە حەقیقیەکەی خۆیانەوە.


پێش ھەموو شتێ ئەم بابەتە بەقەدەر ئەوەی باسکردنی حەقیقەتێکی لەبەرچاوە ئەوەندە پیاھەڵەڵدان نیە بە ئەمریکاو دیموکراسیەکەی، بۆیە ئەم روونکردنەوەش ئەیەم چونکە زۆر جار باسکردنی حەقیقەتێکی لەمجۆرە دوورنیە تۆمەتبارکردنمان بەلایەنگرو دۆستی ئەمریکا لێک نەدرێتەوە، ئەمریکاییەکان خۆیان نایشارنەوە کە دیموکراتیەکەیان بۆ خۆیانە بەڵام ئەمریکا لەسەرو ھەموویانەوەیە.
رەنگە لەمێژووی سیاسی ئەمریکادا کەم سەرۆک ھەبووبن ھێندەی دۆناڵد ترەمپ، ویستبێتیان لەپاڵ ئەو دەسەڵاتەی کە یاساو دەستوری ئەو وڵاتە پێی داوون شانازی بەھەیمەنەی خۆیان و سنگ دەرپەڕاندنیان بکەن لەپاڵ کەسایەتی سەرۆک.
 ھەموومان ھەڵسوکەوت و تەنانەت شێوازی ئاخافتنی ترەمپمان لە ئیڤێنت و دیدارەکانیدا لەبەرچاوە، کە جۆرێک لە بێ ئەرزشکردن و نادیدەگرتنی بەرامبەری پێوە دیاربووە.
 بەڵام ئەمڕۆ ئەو سەرۆکە لەژێر نەشتەری سیستەمی وڵاتەکەیی و کۆنگرێسی ئەمریکا چاوەڕوانی دادگاییکردنە، لێپرسینەوە لەسەرۆک وەک لێپرسینەوەیەکی ئاسیی نیە بەڵکو مەسجێکە بۆ دونیا کە ئەو سەرۆکەی ھەر رۆژەی خەریکی سزادانی ئەم وڵات و ئەو گروپە ئێستا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە لەسەر ھەڵسوکەوتەکانی لێپێچینەوەی لێدەکرێ بەمەش پرەنسیپی (ئەمریکا لەسەرو ھەموانەوەیە) جارێکی تر دەکەنەوە کاڵای باڵای وڵاتەکەیان.
 دەکرێت خوێندنەوەیەکی تر بۆ پرۆسەی لێپرسینەوە لە ترەمپ بکەین کە ئەویش رەنگدانەوەی ململانێکانی نێوان دیموکرات و کۆمارییەکانە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە لەمانگی یانزەی ساڵی داھاتوو، بەڵام ئەمە ھیچ لەو حەقیقەتە ناگۆڕێ کە لێپێچینەوە لەسەرۆک وەک پرەنسیپێکی باڵای سیستەمی دیموکراسی کاتی بۆ نیە و کەی پێویستی کرد دەکرێ لەسەرۆک بپێچرێتەوە.
 لێپرسینەوە لەسەرۆکەکان شتێکی نوێ نیە بۆ ئەمریکیەکان پێشتریش سەرۆک نیکسۆن لە حەفتاکان(١٩٦٩-١٩٧٤) و کلینتۆنیش لە نەوەتەکان(١٩٩٣-٢٠٠١) بەھەمان رێچکەدا براوون، تەنانەت یەکەمیان ناچار بەدەستلەکارکێشانەوە کرا و دووەمیان بە جیاوازی دەنگێکی ئەندامێکی کۆنگرێس لەسەر کار لانەبرا، واتە دەتوانین بڵێیین ئەمریکا خاوەن کلتورێکی سیاسیە لە لێپێچینەوە لەسەرۆکەکانی لەگەڵ ئەوەشدا ئەزانیین کە ئەو وڵاتە خاوەنی سیستەمی سەرۆکایەتیە و سەرۆک پێگەی تایبەتی ھەیە.
 بەپێچەوانەی ئەو وڵاتانەی لای خۆمان کە نادێموکراسن یان دیموکراسی موزەیەف تاقی ئەکەنەوەو سەرۆک لەسەرو ھەموو شتێکەوە دائەنێن، بەمەش نەسەرۆکیان لەسەر ئاستی ناوخۆ ھەیبەتی ھەیە و نە وڵاتەکەشیان خاوەن پێگەیەکی نێودەوڵەتی گرنگە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×