پەرلەمانتارێك: پێداچونەوە بە موچەی پێشمەرگەدا دەكرێت
  2019-12-22       1103       

سەرۆکی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی یاسای چاکسازییدا پێداچونەوە بە لیستی موچەی پێشمەرگەدا دەکرێت.

 ئاوێنە: رێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە "روداوی" راگەیاند "بۆ سەرجەم پێشمەرگەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە یەکەی 70 و 80یشەوە یەک یەکەی ژمێریاریان بۆ دەکرێتەوە. پێداچونەوەش بە لیستی موچەی پێشمەرگەدا دەکرێت."

سەبارەت بە موچەی پلە باڵاکان، رێڤینگ هروری وتی"پێداچونەوە بۆ موچەی پلە باڵاکان دەکرێت، چونکە زۆرن ئەوانەی بە پلەی بەرز خانەنشینکراون و پێشمەرگە نەبون یان ئەو پلەیەی پێی خانەنشینکراون بەرزە. بە هەمو شێوەیەک خانەنشینییەکە بەجۆرێک دەبێت کەسانی شایستە مافخوراو نەبن."

 لەبارەی دەرماڵەی بڕوانامە و منداڵ و خێزان، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی "پێشتر خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بۆ پێشمەرگە بە بڕیارێک وەستابو، دەکرێت بە رێنمایی جارێکی دیکە دەستی پێبکرێتەوە".

رۆژی 16-12-2019 پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی كرد کە لە 19 ماددە پێکهاتوە، پاشان ئاراستەی حەوت لیژنەی تایبەتمەند لە پەرلەمانی كرد تاوەکو ئەوانیش گفتوگۆی لەسەر بكەن و راپۆرت و تێبینی خۆیانی لەسەر بدەن. لەنێو ئەو لیژنانەی راسپێدراون راپۆرتی خۆیان لەوبارەوە ئامادەبکەن لیژنەی پێشمەرگە یەکێکە لەوان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×