میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه
له سه‌ربازگه‌یه‌ك له ئه‌نكه‌ره پێنج سه‌رباز برینداربون.
ئاوێنه: میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ناو سه‌ربازگه‌ی "ساكاریا" له‌ناوچه‌ی "پۆلیتلی"
له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رباز
برینداربون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
روداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه بوه له‌كاتی مه‌شقكردن
له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی قورس.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه.