لەکاتێکدا مشتو مڕێکی گەورە سەبارەت بەخانەنشینی لەفەرەنسا لەئارادایە، سەرۆکی ئەو وڵاتە "ئیمانۆیل ماکرۆن" بڕیاری دا دەست لەوەرگرتنی موچەی خانەنشینی هەڵگرێت.
ئاوێنە: کۆشکی ئەلیزێ رایگەیاند ماکرۆن کە ئێستا تەمەنی ٤٢ ساڵەو تا ساڵی ٢٠٢٢ لەپۆستی سەرۆک کۆماریی فەرەنسادا دەمێنێتەوە، بڕیاری داوە دەست لەوەرگرتنی موچەی خانەنشینییەکەی هەلگرێت کە ٦٢٢٠ یۆرۆیە.
بڕینەوەی موچەی خانەنشینی کارێکی یاساییە لەفەرەنساو سەرۆک کۆمار لەهەر تەمەنێکدا بێت مافی وەرگرتنی ئەو موجەیەی هەیە.
ئیمانۆیل ماکرۆن لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابو کە چاکسازی لەسیستەمی خانەنشینی فەرەنسادا بکات، بەم هەنگاوەشی دەیەوێ راستگۆیی خۆی بۆ فەرەنسییەکان بسەلمێنێتو ببێتە سەرمەشقو نمونە.