بەهۆی سەرماوە 5 كۆڵبەری كورد گیان لەدەستدەدەن
  2019-02-21       824       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لەماوەی تەنها 2 مانگی رابردو بەهۆی سەرماوە 5 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەستداوە.


ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێك كە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردوەتەوە لەماوەی تەنها 2 مانگی رابردو بەهۆی سەرماوە 5 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەستداوە، ئاشكراشیدەكات كۆتا كۆڵبەر كە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە تەمەنی 17 ساڵ بوە.


باس لەوەش دەكات كۆتا كۆڵبەر كە بەهۆی بەفر‌و سەرماوە گیانی لەدەستداوە خەڵكی شاری ورمێ‌ بوە لەرۆژهەڵاتی كوردستان، تەرمەكەشی لە ناوچەی نەنۆری سەر بە بانە دۆزراوەتەوە‌و بەهۆی زوقم‌و سەرماوە رەق بوەتەوە.


ئاماژەبەوەش دەكات لەماوەی شە مانگی كۆتایی ساڵی رابردو تا ئێستا 104 كۆڵبەری كورد بەهۆی روداوە جیاجیا كانەوە گیانیان لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×