درەنگانی شەوی
رابردو خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبێكی سیاسیان لە شاری دیوانییە عێراق سوتاند.
ئاوێنە: بەپێی
میدیا عێراقییەكان درەنگانی شەوی رابردو خۆپیشاندەران چونەتە سەر چەند بارەگایەكی
حزبە سیاسییەكان لە شاری دیوانیەی ناوەندی پارێزگای قادسیە و ئاگریان تێبەرداون.
هێما بۆ ئەوەش
كراوە كە لەئەنجامی سوتاندنی بارەگاكانی حزبی دەعوە، رەوتی حیكمە، رێكخراوی بەدر و
عەسائیبی ئەهلی هەق زیانی زۆری ماددی بەر ئەو بارەگایانە كەوتوە بەڵام زیانی مرۆیی
لێنەكەوتۆتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو كە تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگر لە
بارەگاكانی ئەو حزبانە بكەن.