كەسایەتییەكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید دەكرێت
  2019-12-25       807       
‌ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری ئێستای بەسرە و کاندیدی نوێی هاوپەیمانی بونیادنان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق

هاوپەیمانی بونیادنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاریدا ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید بكات.

ئاوێنە: ئاژانسی "ئەلاخباریە" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارە بڵاویكردەوە، دوای تەواوبونی كۆبونەوەیەكی هاوپەیمانی بونیادنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانییەكە بڕیاریداوە ئەسعد عیدانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید بكات و بۆ ئەوەش بە نوسراوی رەسمی ناوی ناوبراو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار بكات بە مەبەستی راسپاردنی.

ئەسعەد عیدانی دەبێتە سێیەم كەس كە هاوپەیمانی بونیادنان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدی بكات ئەوەش دوای كاندیدكردنی هەرەیەكە لە محەمەد شیاع سودانی و قوسەی سوهەیل كە بەهۆی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكانەوە لەكاندیدبونیان كشانەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×