یەکێک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق کشایەوە
  2019-12-25       674       

وەزیری خوێندنی باڵا لە حکوومەتی کاربەرێکەری عێراق لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کشاوەتەوە بۆ ئەو مەبەستەش داوای لێبوردنی لە هاوپەیمانی بینا کردووە.
 
ئاوێنه‌: لە نامەیەکیدا کە ئاراستەی هاوپەیمانێتی بینا کردووە، قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵا لە حکوومەتی کاربەڕیکەری عێراق داوای لێبوردنی لەهاوپەیمانی بینا کردووە و لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کشاوەتەوە.

شایەنی باسە لە نامەکەدا دەڵێت، ''ستایشی برایانی هاوپەیمانی بینا گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم، بەهۆی رەوشی ئێستا ناتوانم خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کاندید بکەم، بۆیە داوا دەکەم رەزامەندی لەسەر ئەو داوایەم نیشان بدەن و کەسێکی دیکە لە بری من کاندید بکەن''.

سێ رۆژ لەمەوبەر هاوپەیمانی بینا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حكوومەتی كاربەڕێكەر، قوسەی سوهێل-ی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران داهاتوو پێشكەش كرد.

ئەم هەنگاوەی قوسەی سوھێل دوای ئەوە دێت کە ناوبراو لە لایەن خۆپیشاندەران و فراکسیۆنەکانی سائیرون، هاوپەیمانی نەسر لەگەڵ زۆربەی لایەنە سوننەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رەتکرابوویەوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ماوەی دەستووری لە بەردەم سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح کۆتایی هات کە دەبوو کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو راسپرادبایە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×