دژی یاسایی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خۆپیشاندەران چەند بارەگایەكی حزبییان سوتاند
  2019-12-25       604       

خۆپیشاندان لە دژی پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنەكان، لە بەغدادی پایتەخت،  دەستپێكردەوە و لە زیقار و ناسڕیە و بەسڕەش چەند بارەگایەكی حزبی سوتێنرا.

ئاوێنه‌: ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بە چەند سەعاتێك دوای پەسەند كردنی یاسایی هەڵبژاردنەكان،  دژی پەسەند كردنی یاساكە لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت كۆبوونەوە.

لە پارێزگای بەسڕە و ناسڕیە و زیقاریش، بە دروشمی ” گەورەترین كوتلە دەستی لە رژانی خوێنی عيراقییەكان هەیە” خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و بارەگاكانی (حزبی دەعوە و رێكخراوی بەدر و بنكەكانی عەسائیب ئەهلحەق)یش سوتێنران، رێگە سەرەكییەكانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×