2019-12-25   709     
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، نوێژی بۆ سه‌قامگیریی ئاشتی له عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن كرد و نزای بۆ سه‌لامه‌تی منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
ئاوێنه: پاپا فرانسیس له وتارێكدا به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له ڤاتیكان، جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحی پیرۆز كرد.
نزای ئه‌وه‌شی كرد، ''حه‌زره‌تی مه‌سیح ببێته رووناكییه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی له ناكۆكییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن”، وتیشی: “با نوێژی ئه‌مجاره‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوون بۆ گه‌لی سووریا بێت، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی جه‌نگ و ململانێیه‌وه تووشی زڕاندن و كاولكاری بووه''.
له درێژه‌ی نزاكه‌یدا پاپا فرانسیس دووپاتیشی كرده‌وه، ''هه‌روه‌ها با نوێژ و نزاكانمان بۆ عێراقیش بێت، كه ئه‌و وڵاته پڕ بووه له گێژه‌ڵۆك و هه‌ڵچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ یه‌مه‌ن كه به‌ده‌ست قه‌یرانێكی مرۆڤایه‌تی تونده‌وه گیری خواردووه''، له خودا‌ش پاڕایه‌وه، ''ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ژیانی ئاواره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات''.
هه‌ر باره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه وتی: ''به‌هۆی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه ناچاری كۆچبه‌ری بووه.. نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری پاڵیان پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ده‌ریا و بیابانه‌كان ببه‌ن، كه ئه‌و شوێنانه بوونه‌ته گۆڕستان بۆیان''.