پۆلیسی راپەرین دەستگیركردنی 23 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-02-21       776       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین دەستگیركردنی 23 تۆمەتبار رادەگەیەنێت كە بەشێكیان فێڵیان لەهاوڵاتیانكردوە‌و پارەیان وەرگرتوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا كە لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵاەیتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە ئاماژەبەوە دەكات كە پۆلیسی راپەرین بە تۆمەتی جیاجیا 23 كەسی دەستگیركردوە.


دەقی راگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی


هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 23 تۆمەتبار دەستگیردەكەن

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە فەرمانی گرتنیان لەدادگاكانەوە بۆ دەرچووە ، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 23 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەپێی ماددەكانی :

405-31 ( تۆمەتبارێك تەقەی كردووەو و دوای دەستگیركردنی دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا ).

456 ، 453 ( چەند تۆمەتبارێك فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووەو پارەیان بەفێڵ لێوەرگرتوون ) .

11ی زیادەڕۆیی (دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵكی گشتی ) .

و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی كە سەرجەمیان لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×