پۆلیسی دارستان دەستگیركردنی 3 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-02-21       749       

بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی، عەمید هێمن كەمەر خان دەستگیركردنی 3 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، كە ویستویانە لەسنوری ناوچەی سیتەك راو بكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" عەمید هێمن كەمەر خان، بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی 3 كەس كە تۆمەتبارن بە كاری راوكردن ئاشكرا دەكات.


ئاماژەبەوەش دەكات مەفرەزەیەكیان لەبنكەی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سیتەك سەرپێچیكارەكامی دەستگیركردووە‌و توانیویشیانە دەست بەسەر چەكێكی تاپردا بگرن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×