كەناڵێك: بەرهەم ساڵح بەغدای بەرەو سلێمانی بەجێهێشت
  2019-12-26       852       

كەناڵی "ئەلعەرەبیە حەدەس"، بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دوای ئەوەی رەتیكردەوە ئەسعەد عیدانی، كاندیدی هاوپەیمانی بونیاد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران رابسپێرێت، بەغدای بەرەو سلێمانی بەجێهێشت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی كە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها رەتیشیكردەوە كە كاندیدی هاوپەیمانی بونیاد، ئەسعەد عیدانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتو رابسپێرێت.

كەمێك لەمەوبەر كەناڵی "ئەلعەرەبیە حەدەس" لەهەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردەوە، پاش ئەوە بەرهەم ساڵح بەغدای بەرەو سلێمانی بەجێهێشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×