كەسایەتییەكی نزیك لە سەدر سوپاسی بەرهەم ساڵح دەكات
  2019-12-26       909       

ساڵح محەمەد عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، سوپاسی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكات بۆ رەتكردنەوەی راسپاردنی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران. هاوكات ناوی سێ كەسایەتیش وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پێشنیار دەكات.

ئاوێنە: محەمەد ساڵح عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، رایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون، توانیویەتی بگاتە ئەنجامێكی گشتی سەبارەت بە چەند كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە لەلایەن گەلەوە بەگشتی پەسەندكراو بن بەڵام مەرج نییە خۆیان لەگەڵ ئەو ناوانەدا بن.

ئەو كەسایەتییە نزیكە لە موقتەدا سەدرەوە ئاشكرایكردوە، ئەو كاندیدانە پێكدێن لە مستەفا كازمی، رەحیم عەگێلی و فایەق شێخ عەل و وتوشیەتی"بەڵام من وتەبێژیان نیم تەنها لەلای خۆیانەوە هەستم بەمە كردوە."

 سەبارەت بە رەتكردنەوەی راسپاردنی ئەسعد عیدانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە، محەمەد ساڵح عێراقی وتویەتی"سوپاس سەرۆك كۆمار كە ئەو كاندیدانەت رەتكردنەوە كە گەل رەتیان دەكاتەوە...ئەوەش هەڵوێستێكە مێژو و گەل و مەرجەعیەت بۆت دەنوسنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×