ئیئتیلافی نەسر و كوتلەی حیكمە دەستلەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح رەتدەكەنەوە
  2019-12-26       752       

كوتلەی حیكمە لە پەرلەمانی عێراق و ئیئتیلافی نەسر بەجیا دەستلەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رەتدەكەنەوەو داوای لێدەكەن بەردەوام بێت لە پۆستەكەی بۆ بەجێهێنانی ئەركەكانی.

ئاوێنە: ئیئتیلافی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رەتدەكەینەوەو داوای لێدەكەین دەستلەكاركێشانەوەكەی بكێشێتەوەو بەردەوام بێت لە بەرپرسیارێتییە دەستوریی و نیشتمانییەكانی.

ئیئتیلافی نەسر بەپێویستیشی زانیوە گۆڕانكاریی جەوهەری لە هاوكێشەی حوكمڕانی ئێستادا ئەنجام بدرێت بەشێوەیەك كە لە قۆناغی كاتیدا توانای دەربازكردنی وڵاتی لەو قەیرانەی ئێستا هەبێت.

هۆشداریشیداوە كە سوربون لەسەر مانەوەی هاوكێشەی حوكمڕانی ئەم شێوەیەی ئێستا بەرەو نادیارمان دەبات و ئەو هێزانەی ریفۆرمی راستەقینە رەتدەكەنەوە بەرپرسیارێتی تەواوەتیان دەكەوێتە ئەستۆ لەبەردەم خواو نیشتمان و مێژودا.

لەلایەكی دیكەوە خالد جەشمەعی، پەرلەمانتاری كوتلەی حیكمە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی لەناو نوسراوەكەی سەرۆك كۆماردا هاتوە، رەتدەكەینەوە كە باس لە دەستلەكاركێشانەوەی دەكات و جەخت دەكەینەوە كە مانەوەی لە پۆستەكەداو تەواوكردنی رۆڵی خۆی بۆ كۆكردنەوەی عێراقییەكان و پەرۆشی بۆ پێشێلنەكردنی دەستور پێویستە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی كە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها رەتیشیكردەوە كە كاندیدی هاوپەیمانی بونیاد، ئەسعەد عیدانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتو رابسپێرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×