سیستانی: لە وتاری سبەینێ هەینیدا باسی سیاسەت ناكەین
  2019-12-26       557       

نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، وتاری سبەینێی هەینی باسی سیاسی لەخۆناگرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە لەلایەن پێگەی ئەلكترۆنی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نوسینگەی سیستانی لەنەجەف، رایگەیاندوە، وتاری سبەینێی هەینی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی بابەتی سیاسی لەخۆناگرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە عێراق بەدژوارترین رۆژەكانیدا تێدەپەڕێت بەڵام نوسینگەی سیستانی هیچ رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هۆكاری ئەو هەنگاوە نەداوە لەكاتێكدا وتارەكانی هەینی رابردوی مەرجەعیەت پرسە سیاسییەكانی رۆژی تاوتوێ دەكرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×