ساڵح موسلیم، وته‌بێژی ره‌سمی پارتی یه‌كێتی
دیموكرات(په‌یه‌ده) رایگه‌یاند؛ دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ده‌بێت له‌ڕوی
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دان به كوردانی سوریا‌و پرسه‌كه‌یاندا بنرێت. جه‌ختیشی كردۆته‌وه
به‌هۆی دان نه‌نان به ره‌وایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریادا له‌ڕوی
نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وایكردوه كه وڵاتان نه‌توانن رێككه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر پرسی
دیله‌كانی داعش.
ئاوێنه: ساڵح موسلیم، وته‌بێژی ره‌سمی په‌یه‌ده
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هاوارنیوز كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه پێویسته رێگری له‌و وڵاتانه بكرێت
كه پشتیوانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و وتوشیه‌تی"خه‌باتمان دژ به داعش به‌رده‌وام
ده‌بێت، چونكه شانه نوستوه‌كانی داعش و ئه‌و مینتاڵێتییه‌ی هێنایه ناوچه‌كه
هێشتا له‌ناونه‌چوه."
ساڵح موسلیم ھێمای بۆ ئه‌وه كردوه هه‌ندێك
وڵاتی وه‌ك توركیا پشتیوانی له میلیشیاكان ده‌كه‌ن و بابه‌تی میلیشیاكانی ئیدلب
ئه‌مڕۆ بۆته پرسێكی سوریا به‌گشتی و ته‌نانه‌ت بۆته چه‌قی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌و
توركیا ده‌یه‌وێت به‌رگی ئه‌و میلیشیایانه به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕێت كه جیهان قبوڵیان
بكات و هه‌روه‌ك هه‌وڵیش ده‌دات له‌وێوه بیانگوازێته‌وه بۆ عه‌فرین و بۆیه
پێویسته رێگه له‌و پلانانه‌ی توركیا بگیرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی په‌یه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه كردوه
كه ده‌بێت له‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دان به بونی كورددا له‌سوریاو سیستمه خۆسه‌رییه
دیموكراتییه‌كه‌یدا بنرێت. وتوشیه‌تی"به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دان به به‌ڕێوه‌به‌ری
باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریادا نه‌نراوه، بۆیه تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێك بۆ
ئه‌و دیله داعشانه بدۆزرێته‌وه كه له‌م ناوچه‌یه زیندانین، زۆربه‌ی وڵاتان ده‌ڵێن
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تییه
ره‌سمی نییه. ئێمه‌ش ناتوانین له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین."
وتوشیه‌تی"بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به‌وه نه‌درێت
جارێكی تر داعش چالاك ببێته‌وه، ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی سیاسی بدۆزرێته‌وه له‌پێناو
پته‌وكردنی هه‌ندێك بابه‌ت ده‌توانین دیداربكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ره‌تادا
داننانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌بێ داننانێكی
سیاسی به سیستمه خۆسه‌رییه دیموكراتییه‌كه‌دا ناتوانن پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان
بكه‌ن و ئه‌وه‌شی ئه‌و سیستمه ره‌تده‌كاته‌وه‌و دژایه‌تی ده‌كات، توركیایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی
هه‌سه‌ده به‌ده‌ستی هێناون مێژویین و به‌رگری كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه
پلانه‌كانی توركیای گۆڕی كه ده‌یویست قه‌یرانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕ
له‌سوریا بشارێته‌وه.
به‌بۆچونی ساڵح موسلیم له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لولی جزیره‌دا دژ به داعش دو قه‌یرانی گه‌وره له‌توركیا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه توركیا چی ده‌كات له ئیدلب، دوه‌میان ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانه
ناوخۆییه‌كانی توركیا ئاشكراده‌بن.