عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی
فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند؛ گۆڕان و یه‌كێتی دو رێككه‌وتنیان
هه‌یه، بۆ دروستبونی متنمانه‌ش جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه گرنگه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح،
كه هاوكات ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕانه بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌باره‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتییه‌وه رایگه‌یاند؛ له ١٠ ساڵی ڕابردودا
١٠ وێستگه‌ی به‌ریککه‌وتنمان هه‌بوه، ڕێککه‌وتن و جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتن، نانبڕین
و خۆپیشاندان، هێرش و هه‌ڕه‌شه، ساخته‌کاری و په‌لاماردان، ئێستا ده‌کرێت بیر له
ڕێگا ته‌ندروسته‌که بکرێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "نه یه‌کێتی له ٥ی شوبات پرسی به گۆڕان کرد، نه گۆڕانیش
بۆ دانیشتنی پەرلەمان له ١٨ی شوبات پرسی به‌یه‌کێتی کرد (هه‌رچه‌نده ئێمه داوای
دواخستمان کرد)."
وتوشیه‌تی"گۆڕان له‌به‌ر به‌رنامه‌و به‌رکه‌وته‌ی خۆی ڕێککه‌وت و یه‌کێتیش له‌به‌رئه‌وه‌ی
داوای پۆستی پارێزگاری که‌رکوکی ده‌کرد ڕێکه‌نه‌که‌وت (واته: که‌سمان له‌به‌ر که‌س
نییه‌و که‌سیش دژی که‌س نه‌بو)."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه
كه پێی باش نه‌بوه جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بدرێت به پێكهاته‌كان
به‌ڵام له 5ی شوبات ئه‌و پرسه له‌ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتیددا یه‌كلاكرایه‌وه‌و
وتوشیه‌تی"نه‌ده‌بو ئه‌مه بکرێت، دوای ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش پارتی زیاتر پێداگیری کرد بۆ
ئه‌و پۆسته."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا
چی بکرێت، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتویه‌تی"گۆڕان و یه‌کێتی دو ڕێککه‌وتنیان هه‌یه،
بۆ دروستبونی متمانه‌ش جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتن گرنگه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"هه‌ندێک به‌رکه‌وته‌ی گۆڕان له سنوری سلێمانی هه‌یه، حه‌قی
گۆڕانه‌و ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه پێویسته بدرێت."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"رێککه‌وتنه ٢٥ خاڵیه‌که‌ی گۆڕان و یه‌کێتی، به‌شی زۆری خاڵه‌کانی
په‌یوه‌ندی به حوکمڕانییه‌وه هه‌یه (شه‌فافیه‌ت، لامه‌رکه‌زی، به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی
نه‌وت، حوکمڕانی ڕه‌شید....هتد) ئێمه له ڕێککه‌وتنی سیاسی جێگیرمانکردوه له‌گه‌ڵ
پارتی، بفه‌رمون با لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت کۆببینه‌وه، هه‌مو ئه‌و خاڵانه
پێکه‌وه‌و له ڕێککه‌وتنه‌که‌ماندا هه‌بو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، له‌به‌رنامه‌ی حکومه‌ت جێگیری
بکه‌ین."
له‌كۆتاییدا جه‌ختیشی
كردۆته‌وه كه"ڕێگای ته‌ندروست و ژیرانه ئه‌مه‌یه."