2019-12-27   2695     
بەرھەم ساڵح
رۆژنامهیهكی ئهمریكی ئاشكرای دهكات كه بەرھەم ساڵح لهسهر داوای ئهمریكییهكان نامهی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان کردووە. رۆژنامهكه ئهو ههنگاوه بەیارییەکی زیرەکانەی وەسفدهكات.
ئاوێنه، لوقمان غەفور: ڕۆژنامەی یو ئێس تودەی چاپی ئەمڕۆ لەپاشکۆی دووەمی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی عێراق بڵاوكردۆتهوهو لەپەرەگرافێکدا ئاماژەی بەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کردووەو بەیارییەکی زیرەکانەی وەسفکردووە کە دوای داوایەکی ئەمریکا ئەم کارەی کردووە.
لهڕاپۆرتهتهكهدا هاتووه، دوای ئەوەی ھاوپەیمانی بنیاتنان، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری پێشوی بەسرەی پاڵاوتووە بۆ سەرۆک وەزیرانو ناردویەتی بۆ بەرھەم ساڵح، بەڵام ئەمریکییەکان سەرۆکی عیراق-یان ئاگادارکردۆتەوە کە ڕازی نین بەو کاندیدە. ئەویش بۆ خۆدەربازکردن لەو دۆخە نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان کردووە، نەک دەستی لەکارکێشابێتەوە.
دوێنێ پێنجشهممه، بەرهەم ساڵح ڕاسپاردنی ئەسعەد عیدانی كاندیدی هاوپەیمانی بنیادنانی بۆ سەرۆک وەزیران ڕەتکردەوەو ئامادەیی خۆشی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لەپۆستەكەی دەربڕی.