له‌سه‌ر لابردنی زمانی
كوردی له‌سه‌ر لۆگۆ نوێیەكەیدا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای رونكردنه‌وه
له ئەنجومەنی باڵای دادوەری ده‌كات و كاره‌كه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورو یاسا
ناوده‌بات.
ئاوێنه: بەشیر حەداد،
جێگری دوه‌می سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،
كه داوای رونكردنه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردوه تا هۆكاری لابردنی
زمانی كوردیان له‌سه‌ر لۆگۆی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان رونبكه‌نه‌وه.
ناوبراو وتیشی؛ ئه‌م كاره‌ی
ئه‌نجومه‌نه‌كه كردویه‌تی پێچه‌وانه‌ی ماددەی 4ی ده‌ستورو ماددەی 3-4ی یاسای زمانه
ره‌سمییه‌كانی ژماره 7 ساڵی 2014 یه.
ئاشكراشیكرد"نوسراوی
ره‌سمیمان ئاڕاسته كردون و به‌دواداچونی جدیشی بۆ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستیشمان ده‌بێت."
ماوەیەك به‌ر له ئیستا
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕیوه‌و نوسینی كوردیشی لەسەر لۆگۆ
نوێیه‌كه لابردوه، تەنها به زمانی عەرەبی و ئینگلیزی له‌سه‌ری نوسراوه.