له‌ عێراق هەڵمەتێك بۆ پاڵپشتیكردن لەبەرهەمی ناوخۆیی رادەگەیەنرێت
  2019-12-28       449       
هەڵمەتی بایكۆتكردنی شتومەكی ئێرانی فراوانتركرا بۆ هەڵمەتی پاڵپشتیكردن لەبەرهەمە ناوخۆییەكانی عیراق، لەژمارەیەك گۆڕەپانی مانگرتووان لەبەغداو شارەكانی تری عیراق، رووبەرێك لەگۆڕەپانەكە دیاریكرا بۆ نمایشكردنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی عیراق، داواش لەهاووڵاتیان كراوە بەرهەمە ناوخۆییەكان بكڕن و بایكۆتی شتومەكی بیانی بكەن.

ئاوێنه‌: لەلایەكی تری گۆڕەپانەكەی تەحریر لە بەغدا دەرگای عەشتاری بابلی دانرا، وەك بیرهێنانەوەو گەڕانەوە بۆ ئەو ساڵانەی كە بەرهەمی ناوخۆیی نیشتمانی لەعیراق باڵادەست بوو، كێبڕكێی لەگەڵ بەرهەمە بیانیەكان دەكرد.

لەگۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لەشارەكانی باشووریش، هەڵمەتەكە ئەنجامدراوە، هاووڵاتیان هاندراوە بۆ كڕین و گرنگیدان بە بەرهەمی نیشتمانی عیراقی.

هاووڵاتیان هەستێكی ئەرێنیان بەرامبەر ئەم هەڵمەتە هەبووە، هەندێكیان دەستپێشخەرییەكە بەشۆڕشی ئابووری راستەقینە دەزانن، دەیان كۆمپانیاش بەدەم بانگەوازەكەوە چوون و بەرهەمەكانیان وەك (كارەبایی، دەرمان، خواردەمەنیەكان) نمایش كردووە، تا دەگاتە ئامادەكردنی شەربەتی فرێش.

ئامانج لەهەڵمەتەكە، پاڵپشتیكردنی هاووڵاتیانە بۆ بەرهەمی نیشتمانی عیراقی، بەمەش داواكاری لەسەر ئەو بەرهەمانە زیاد دەكات، ئەمەش دەبێتە مایەی بووژاندنەوەو بەكارخستنەوەی كارگە وەستێنراوەكان، دەستەبەركردنی هەلی كار، سەرەنجام پارێزگاری كردن لە دراوی قورسی وڵات و رێگریكردن لەبردنە دەرەوەی.

بەمەش ئامانجێكی  هەڵمەتەكە هاتەدی، ئەویش داخستنی دوو لقی سەرەكی كۆمپانیای كالەی ئێرانیە، كۆمپانیای كالە یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی ئێران لەبواری پیشەسازی خواردن، فرۆشی ئەم كۆمپانیایە بەڕادەیەكی زۆر دابەزیوە.


 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×