هێزێکی سەر بە سوپای عێراق، گەیشتە دەوروبەری كەركووك
  2019-12-28       752       

بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنی و دوای زیاتربوونی کردەوەکانی داعش، هێزێکی سەربازی سوپای عێراق رەوانەی سنووری کەرکووک کران.

ئاوێنه‌: ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی (کەی وەن)، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ژمارەیەک ئەندامی هێزی سەربازی ئەمەریکا و عێراقیش برینداربوون.

تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنی لە شاری کەرکووک و چالاک بوونەوەی داعش و ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوەکان، وای لە حکوومەتی عێراقی کرد، هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی سنووری ئەو پارێزگایە بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق، هێزێکی سەر بە سوپا، گەیشتە دەوروبەری پارێزگای كەركووك، ئەم هەنگاوەش بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشی ئەمنییە لە هەندێك ناوچەی پارێزگاكەدا و ئەنجامدانی پرۆسەکانی گەڕان و پشکنین و دەستگیركردنی داواكراوەكانە لە سنووری کەرکووک.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی داعش لە کەرکووک چالاکبووەتەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای پارێزگاکە و چەندین کردەوەیان لە دژی خەڵک و هێزەکانی عێراق ئەنجامداوە و ژمارەیەک لە خەڵکی ئەو ناوچانە ناچار بوون ماڵ و حاڵییان جێبێڵن و جارێکی دیکە تووشی ئاوارەیی ببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هێرشێکدا بۆ سەر سەربازگەی (کەی وەن)، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژرا و ژمارەیەک لە ئەندامی هێزی سەربازی ئەمەریکا و عێراقیش برینداربوون. هێرشەکەش لە رێگەی هەشت گولـلە هاوەنەوە بووە.

هەر لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، دۆخی کەرکووک ناجێگیرە و هێزەکانی عێراق نەیانتوانیووە، سنوورێک بۆ کردەوەکانی داعش دابنێن و ئارامی و سەقامگیری پارێزگاکە بپارێزن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×