كه‌ركوك/16ی شوباتی 2019/ یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵگرتنی خاڵی گومرگی كه‌ركوك – هه‌ولێر فۆتۆ: كاروان ساڵحی
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ئاشكرایده‌كه‌ن،
له‌به‌رانبه‌ر پێدانی بڕه پاره‌یه‌كدا رێگه‌یان پێده‌درێت باره‌كانیان ببنه كه‌ركوكه‌وه،
له‌كاتێكدا هه‌فته‌یه‌كه گومرگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه به‌ڕوی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵگیراون.
ئاوێنه: خاڵه گومرگییه‌كانی شێراوه له باكور و له‌یلان له خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك،
رۆژی شه‌ممه 16ی شوبات به‌ته‌واوی هه‌ڵگیران به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی عێراق، دوای رێككه‌وتنیان
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
دوابه‌دوای جێبه‌جێكردنی
ئه‌و بڕیاره‌و سه‌رباری نه‌مانی گومرگه‌كان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر كاتێك ویستویانه له‌هه‌رێمی
كوردستانه‌وه بچنه كه‌ركوك، له‌بازگه‌كانی چونه ناو پارێزگایه رێگرییان لێكراوه.
سەرکەوت کامەران، شۆفێری
بارهه‌ڵگر به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بۆ چوار كاتژمێر زیاتر له 100 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر
له بازگه‌ی چونه ناو كه‌ركوك رێگرییمان لێكرا، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا
بچینه ناو كه‌ركوك و داوای بڕێك پاره‌یان ده‌كرد."
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی
(كه‌ركوك ناو) و وته‌ی ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، له‌كاتی رێگرییه‌كاندا ناڕه‌زایی
دروستبوه‌و له به‌رانبه‌ر پاره‌دا، رێگه‌دراوه باره‌كانیان ببنه ناو كه‌ركوكه‌وه.
سەرکەوت کامەران وتیشی“باری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی من
كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی بو، دوای چوار كاتژمێر و به‌بڕی 100 هه‌زار دینار رێگه‌درا بچمه
كه‌ركوك...به‌رێگه‌ی نایاسایی گێچه‌ڵی زۆر به شۆفێران ده‌كرێت و رێگریی ده‌كرێت تێبپه‌ڕن."
خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان
كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له ئه‌یلولی 2018 كرانه‌وه‌و به‌هۆی دانانی
باج له‌سه‌ر چه‌ندین شمه‌ك، ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و نرخی به‌شێك له‌پێداویستیه‌كانی
خه‌ڵك به‌رزبۆوه.
ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوه‌بەری
گشتی خاڵە گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت “شوفێرێکی زۆر سکاڵای
تۆماری کردوە لای ئێمە کە لە بازگه‌كان رێگرییان لێدەکرێت، نوسراوی فەرمیمان بۆ حکومەتی
عێراق ناردوەو ناڕەزایەتی خۆمان و شوفێرمان پێگه‌یاندون."
هه‌ردو حكومه‌تی عیراق
و هه‌رێمی كوردستان، مانگی رابردو گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی باج و كاروباری
گومرگه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان، له‌نێویاندا هه‌ڵگرتنی گومرگی نێوان پارێزگاكان.
به‌وته‌ی ساماڵ ئه‌و رێكارانه‌ی
له‌بازگه‌كاندا هه‌یه سه‌رباری هه‌ڵگرتنی گومرگه‌كان، “پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم
و عێراقه، بۆیه كارده‌كه‌ین بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره ره‌فتارو مامه‌ڵه‌یه."
پێشتر په‌رله‌مانی عێراق،
چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دوه‌می 2018، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی
له سه‌رده‌می حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ركراون،
له نێویاندا دانانی چه‌ند خاڵێكی گومركی له هه‌ردو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌واوه
به‌ره‌و ڕوی هه‌رێمی كوردستان.