لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی لە نەینەوا، دوو هاوڵاتی سڤیل کوژران
  2019-12-28       442       

فەیسەڵ جبوری ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا،   رایگەیاندوە، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێ سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن، دەستڕێژی گوللـەیان لە دوو هاووڵاتیی سڤیل کرد لە قەزای حەزەڕ و دەستبەجێ دوو هاووڵاتییەکە کوژران.

ئاوێنه‌: فه‌یسه‌ڵ جبوری ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان تەرمی هەردوو هاووڵاتییە کوژراوەکەیان گواستەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادی لە ناوەندی قەزاکە.

بە وتەی ئەفسەرەکە، دوای رووداوەکە چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

رۆژی ١٠کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەواوی ئەو رووبەرەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق هەژمار دەکرا کە داعش لە هاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو.

وێڕای ئەوەى هێزەكانى عێراق داعشيان لە ناوچەكان دەركردووە و شارەكانيان ئازادكرد بەڵام شانە نووستووەکانی رێكخراوەكە تاكو ئێستا بەردەوامن لە سەر هێرشەكانيان لە گوندەوارەكانى پارێزگاكانى كەركووک، مووسڵ، سەڵاحەدين، ئەنبار.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×