قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌نزیك گوندی "كۆرمۆر"ی سه‌ر به ناحیه‌ی
قادر كه‌ره‌می سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ دو پۆلیسی لیوای دوی نه‌وت و گاز له گۆمێكی
ئاوی باراناودا خنكان.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ روداوه‌كه سه‌عات 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رویداوه‌و له‌ئێستادا
تیمه‌كانی غه‌واس و هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی یه‌كێك له پۆ لیسه‌كانیان ده‌رهێناوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه تیمه‌كان له‌هه‌وڵدان
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پۆلیسه‌كه‌ی دیكه‌و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری
سلێمانی ده‌كرێن.