له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی
دێرسم له عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕویدا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌ڕاسیمێكی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیادا ڕویداوه.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره
ڕویدا. ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی فه‌یله‌ق له كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌ڕاسیمێكی
میلیشیاكانی سه‌ر به توركیادا ڕویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه
سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه كوژران و برینداربونی چه‌ندین چه‌كداری
میلیشیاكانی سه‌ر به توركیای لێكه‌وتوه‌ته‌وه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ته‌قینه‌وه‌كه
له ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه كرابێت.