قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی
فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند؛ ده‌وڵه‌تێك كه هاوڵاتییه‌كی خۆی
پارچه‌پارچه‌كرد ئێستا ده‌یه‌وێت به پاره‌كانی پاكستان له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له‌كێشه‌وه
بگلێنێت. داوا له‌سوپای پاكستان ده‌كات رێگه‌نه‌دات هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان كه
له‌و وڵاته داڵده‌دراون و به پاره‌ی سعودیه ئه‌نجام ده‌درین، بۆ سه‌ر ئێران
دوباره ببنه‌وه.
ئاوێنه: قاسم
سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن
گروپێكی چه‌كداره‌وه كرایه سه‌ر پاسێكی سوپای پاسداران له زاهیدانی پارێزگای
سیستان و بلوچستان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران.
قاسم سلێمانی له‌وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه هه‌ندێك وڵات سه‌روه‌تیان هه‌یه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌و هیمای بۆ ئه‌وه‌ش
كرد كه هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌هۆی پاره‌وه نییه‌و هێزیش شتێك نییه سعودیه
بتوانێت به پاره به‌ده‌ستی بهێنێت.
قاسم سلێمانی به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كه‌ی
ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر پاسێكی سوپای پاسداران له زاهیدان، وتی"ئێمه
پێمانوابو پاكسان، ئێرانی به قوڵایی ستراتیژی خۆی داناوه‌و به‌رده‌وام ئامۆژگاری
پاكستانمان كردوه له ناوچه‌كه هاوكاریتان ده‌كه‌ین. به‌ڵام پرسیاری من له
حكومه‌تی پاكستان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن؟ له‌سه‌ر سنوری سه‌رجه‌م
دراوسێكانتان ناسه‌قامگیریتان دروست كردوه."
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ پاكستان وتیشی"ئێوه
كه خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمن ئاخۆ ناتوانن گروپێكی چه‌ند سه‌د كه‌سی تیرۆریست له‌ناوچه‌كه
له‌ناوبه‌رن؟ چه‌ندێك هاوڵاتی خۆتان له كرده‌وه تیرۆریستییه جیاجیاكاندا كوژراون؟
ئێمه سه‌ره‌خۆشیمان له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ناوێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"به خه‌ڵكی پاكستان ده‌ڵێین
كه پاره‌ی سعودیه هێنراوه‌ته پاكستان و ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره پاكستان وێران
بكه‌ن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "وڵاتێك كه
به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قانه یه‌كێك له‌هاوڵاتییه‌كانی خۆی پارچه‌پارچه‌كردو دواتر جه‌سته‌كه‌ی
سوتاند، ئێستا ده‌یه‌وێت به پاره‌كانی پاكستان له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له‌كێشه‌وه
بگلێنێت."
وتیشی"سوپای
پاكستان نابێت رێگه‌بدات كه به چه‌ند ملیار دۆلاری پیاوكوژێكی سعودی چه‌ند كه‌سێكی
موسڵمان له‌نێو پاسێكدا به‌زیندویی بسوتێنێت و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تر له‌ناوچه‌كه
ئه‌نجام بدرێت."
هۆشداریشی دا كه "ئێران تاقی نه‌كه‌نه‌وه."
وتیشی"ئێمه له‌ڕوی دۆستایه‌تییه‌وه به پاكستان ده‌ڵێین رێگه مه‌ده‌ن
سنوره‌كانتان ببنه مایه‌ی ناسه‌قامگیری بۆ وڵاتانی دراوسێ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و
پلانه‌ی بۆ پاكستان كێشاوه مه‌به‌ستی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنی پاكستانه."