پـــــــیاوانی خاوێـــــــــنی، شایەنی ئەوەن لە بۆنەکان بێبەش نەکرێن
  2019-12-30       683       

مەعروف مەجید

سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە



کارێکی بچوک بەڵام لە ناوەڕۆکدا گەورە، تەنها بۆ ڕۆژێک بەڵام بۆ ئەوان واتایەکی گەورەی دەبێت...
زۆرجار ووتومانە ڕێزگرتن لە پیاوانی خاوێنی ئەرکێکی ئاینی و مرۆڤایەتییە، ئەرکە لەسەرمان بە درێژایی ڕۆژەکانی ساڵ ئەو ڕێزەیان لێبگرین، دەکرێ لە بۆنە و یادە تایبەتەکانیشدا، بێبەشیان نەکەین لایەنی کەم لەگەڵ کەس و کار و هاوڕێکانیاندان، لەو بۆنە تایبەتانە بێبەش نەکرێن و بەشداربن،لە ئێستادا( 11 )ڕۆژ بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە پشووی فەرمانبەرانە، بەڵام پیاوانی خاوێنی و ژینگەپارێزەکانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لەو پشووانە بێبەشن، با ئێمە بەڵێن بدەین  تەنها بۆ یەک ڕۆژی سەری ساڵ هاوکاریان بین، ئەویش بە فڕێنەدانی  پاشماوەکانمان لە کۆڵان و شوێنە گشتیەکان و بازاڕەکان.
واتە ئەگەر ڕۆژێکیش ئەو بەڕێزانە پاشماوەکان کۆنەکەنەوە گرفتیان بۆ دروست نەبێت، هەست دەکەم کەمترین خزمەتە ئێمە بۆیان بکەین.
ئەویش وەکو وەفایەک بەرامبەر ئەو کارە خاوێنیانەی بە درێژایی ساڵ پێمانی دەبەخشن..
پێویستیشە کۆمپانیاکان، ئەو بڕیارە بدەن و ڕۆژێکیان بۆ بکەنە پشوو، ئەگەر کرا بتوانرێ دیاری تایبەتیشیان پێبدرێت، وێڕای کۆمپانیاکان، دەکرێ ئێمەش لەو بۆنانەدا هاوکاریان بین بە پێدانی دیاری و جەژنانە.....

بۆیە پێویستە پیاوانی خاوێنی لە بیر نەکەین..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×