ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: دوژمنی پارتی نه‌بوین و خوێن له‌نێوانماندا نه‌ڕژاوه‌
  2019-02-21       1719       

ئەندامێکی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوپاتی‌ دەکاتەوە، رێککەوتنی‌ گۆڕان و پارتی‌ لە خزمەتی‌ خەڵکدایە و میکانیزمیش بۆ جێبەجێکردنی‌ دانراوە کە تەنانەت بە جێبەجێکردنی‌ بەشێکیان، هەرێمی‌ کوردستان دەچێتە قۆناغێکی‌ باشتر لەئێستا، "بۆیە پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی‌ کابینەی‌ نوێ."

ئاوێنه‌: جەبار جەلال، ئەندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ کە گۆڕان هەوڵی‌ شەفافکردنی‌ داهاتی‌ هەرێم و هەڵگرتنی‌ سیستمی‌ پاشەکەوت و ئەنجامدانی‌ چاکسازیی‌ ریشەیی‌ دەدات و لەو سۆنگەیەشەوە رێککەوتنی‌ سیاسی‌ لەگەڵ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ئەنجامداوە.

لە وەڵامی‌ ئەو رەخنانەش کە هەندێک لە رێککەوتنەکە و بزوتنەوەی‌ گۆڕان‌ دەگیرێن، جەبار جەلال وتی"ئێمە دوژمنی‌ پارتی‌ نەبوین و خوێن لە نێوانماندا نەڕژاوە، گرنگ ئەوەیە هەموان پەندیان لە رابردو وەرگرتبێت، ئێستاش کە رێککەوتنێک کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی‌ قەوارەی‌ هەرێم و بەرژەوەندیی‌ خەڵکی‌ کوردستانە چونکە تێیدا چارەسەرەکان و میکانیزمی‌ جێبەجێکردنی‌ دانراوە و دەبێتە کارنامەی‌ حکومەت و پەرلەمانیش پەسەندی‌ دەکات."

وتیشی"(27) ساڵە لەم هەرێمەدا کێشە کەڵەکە دەبێت، ئێستا ئەم رێککەوتنە کراوە بۆ چاکسازی‌ و چارەسەرکردنی‌ ئەو کێشانە، بۆیە پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ نوێ و راستەوخۆ دوای‌ سوێندخواردنی‌ کابینەکە، هەنگاوەکانی‌ چاکسازی‌ دەستپێبکرێن."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×