كه‌شناسی هه‌رێم
پێشبینی ده‌كات به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی ده‌ریاری ناوه‌ڕاسته‌وه
شه‌پۆلێكی نمه باران ڕو له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه شه‌پۆله‌كه سه‌ره‌تا له رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست
پێده‌كات و پاشان ورده ورده كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌بێت تا ده‌گاته زۆربه‌ری
ناوچه‌كان.
كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه شه‌پۆله‌كه كه‌ركوك و ناوچه‌كانی گه‌رمیانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی
هه‌رێم شه‌پۆلی نمه بارانه‌كه ئه‌گه‌ر بارینی به‌فرێكی كه‌میشی له ناوچه
شاخاوییه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵدایه.