ئه‌فسه‌رێكی پێشوی سویسرا كه له‌سوریا له‌نێو
ریزه‌كانی شه‌ڕڤاناندا دژ به داعش جه‌نگاوه، له‌وڵاته‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن
به هێزی بیانییه‌وه دادگایی ده‌كرێت.
ئاوێنه: یوهان كوسا‌ر، ئه‌فسه‌رێكی پێشوی
سویسرایه، كه هاوڵاتییه‌كی سویسرییه‌و له‌و وڵاته له‌دایكبوه به‌ڵام باوانی
به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سوریان و مه‌سیحین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا
تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌هێزی بیانییه‌وه روبه‌ڕوی كوسا‌ر كردۆته‌وه، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به هێزی بیانییه‌وه پێشێلی یاسای بێلایه‌نی سویسرایه.
به‌ڵام كوسا‌ر نه‌یشاردۆته‌وه
كه له‌سوریا دژ به داعش شه‌ڕی كردوه‌و شانازیشی پێوه‌ده‌كات.
وته‌بێژی سوپای سویسرا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه"یاساكه
جه‌نگانی له‌ڕیزی هێزه بیانییه‌كان قه‌ده‌غه‌كردوه."
یوهان كۆسار، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، پێشتر وه‌ك
رۆژنامه‌نوس روی كردۆته سوریا، به‌ڵام كاتێك بینیویه‌تی گروپه ئیسلامییه‌كان
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێكهاته‌ی مه‌سیحی له‌و وڵاته، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی به‌رگری له‌و مه‌سیحیانه بكات.
یۆهان كۆسار، هاوكار بوه له دامه‌زراندنی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سریانیدا و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش بۆته شه‌ڕڤان و به‌هۆی ئه‌زمونییه‌وه
له‌سوپای سویسرادا، ده‌ستی كردوه به مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌سه‌ر
چه‌ك و دروستكردنی خاڵی پشكنین. له‌لوتكه‌ی شه‌ڕدا فه‌رمانده‌یی 500 شه‌ڕڤانی
كردوه.
ئه‌و كه له‌سوریا و له‌نێو شه‌ڕڤاناندا
نازناوی "ئومێد"ی پێبه‌خشراوه، هه‌ركه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سویسرا له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیركراوه.
یاسای سزادانی سه‌ربازی سویسرا، په‌یوه‌ندیكردنی
به هێزی بیانییه‌وه قه‌ده‌غه‌كردوه به‌بێ مۆڵه‌تێكی رونی حكومه‌ت.
كوسا‌ر، ئێستا له‌دادگای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی
دادگایی ده‌كرێت. سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كانی دادگاییكردنه‌كه‌ی خۆپیشاندانێكی بچوكی
به‌خۆیه‌وه بینی كه له‌لایه‌ن هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه رێكخرابوو تێیدا چه‌ند
لافیته‌یه‌كیان به‌رزكردبوه‌وه له‌سه‌ریان نوسرابو"شه‌ڕكردن دژ به داعش
تاوان نییه."
كوسا‌ر خۆی باسی له‌وه كردوه كه شایسته‌ی
ئه‌وه‌ی مه‌دالیای شه‌ره‌فی بدرێتێ نه‌ك دادگایی بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه "شه‌ڕی
دژ به تیرۆر كردوه"و به‌رگری له كه‌مینه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌سوریا كردوه.
هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن كه دادگاییكردنه‌كه‌ی
ره‌نگه به‌به‌خشنده‌ییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌وترێت كه‌شی گشتی ناو هۆڵی
دادگاییه‌كه له ڕۆژی یه‌كه‌می دادگاییكردنیدا خۆش بوه‌و ته‌نانه‌ت قسه‌ی خۆش زاڵ
بوه به‌سه‌ر دادگاییكردنه‌كه‌دا.
كوسا‌ر، كه ئه‌گه‌ر سزا بدرێت، سزاكه‌ی
لانیكه‌م سێ ساڵ ده‌بێت، هه‌وڵده‌دات باوه‌ڕ به دادوه‌ره‌كان بهێنێت كه پاڵنه‌ره‌كانی
باش بون وشه‌ڕێكی شكۆمه‌ندانه‌ی كردوه.
پێچه‌وانه‌ی كوسا‌ر، ده‌یان كه‌س رۆشتونه‌ته
سوریا بۆ جه‌نگان له‌ڕیزه‌كانی داعشدا، یاخود هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی
داعش كردوه، به‌شێكی كه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌و ئێستا سزای زیندانی به‌سه‌رده‌به‌ن.
هێشتا سویسری دیكه هه‌ن
كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی داعش جه‌نگاون و ئێستا له سوریا به‌ندن له‌لای شه‌ڕڤانان.
سویسراش وه‌ك به‌شێكی زۆری وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، نیگه‌رانه له‌چاره‌نوسیان.