پرۆژەی پاسی شەوان لەسلێمانی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە
  2019-02-22       1318       

پڕۆژەی پاسی شەوان لەماوەیەکی نزیکدا لە شاری سلێمانی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاوێنە: سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕايگەیاند، ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ و شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگیراوە، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاسی شەوان، لە ئێستاشدا  تەنھا چاوەڕێی ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانین بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

وتیشی"ھەفتەی داھاتو، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای شار پرۆدێکشن دەکەن و چەندین پاسی مۆدێرن دابین دەکەن کە لە سەعات 6ی بەیانیەوە تا سەعات 2ی شەو بە بەردەوامی و بە سیستمی کات، لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ھاوڵاتیان دەگوازنەوە."

بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەی ڕێکخستنی تاکسی لە سلێمانی، تەنھا ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانی ماوە بۆ جێبەجێکردنی، کە سلێمانی دەکرێت بە نزیکەی ١٠٠ وێستگەوەو ھەر وێستگەیەک ژمارەیەک تاکسی بۆ دابین دەکرێت و شەوانە ئێشکگری دەکەن، بۆئەوەی ئەو لۆدەی لەسەر شەقامەکان ھەیە کەمبێتەوەو تەنھا لەکاتی پێویستدا تاکسی لەسەر شەقامەکان ھەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×