كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان
  2019-02-22       755       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی بەشێوەیەكی پچڕپچڕ و سبەینێ(شەممە)ش ئاسمانی شارەكان نیمچە هەور دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی كەشناسی ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێرو كەركوك بارینی باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە هەولێر سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ بارینی باراندا ئەگەری هەورە تریشقەو بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكاندا هەیە.

 

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێی شارەكانی باشوری كوردستان، كەشناسی هەرێم رایگەیاندوە كە ئاسمانی سەرجەم شارەكان نیمچە هەور دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×