پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی فیدراسیۆنی پەنابەران دەربڕی
  2019-02-22       1156       
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت کە پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی پێدوان ھاوکاری کارەکانیان بکات و پشتیوانیان بێت.

ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بەئاوێنەی وت"لەپارێزگای سلێمانی چاومان کەوت بە هەڤال ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی لەنزیکەوە باسمان لە کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیانی کوردستان کە لەهەندەران دەژین و کێشەی پەنابەرێتیان هەیە، هەروەها ئەو کێشانەی لەڕێگای ژیانی هاتونەهاتی پەنابەریدا ڕوبەروی هاوڵاتیانی کوردستان دەبێتەوە بەتایبەتی خنکان لەدەریاكان و گرفتەکانی داخستنی سنورەکان بەڕوی پەنابەراندا، كرد."

وتیشی"دەربارەی کارەکانی لقی کوردستان بۆ هاوکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، بەدواداچون بۆ بێسەروشوێنەکان، خنکاوەکان، ئەوانەی توشی نەخۆشی دەرونی بون و گەڕێنراونەتەوە كوردستان، کێشەکانی ژنان و مناڵانی جیهێڵراو، کۆمەک بە ئاوارەکانی ناوخۆ و بەتایبەتی پرۆژە بریارێک کە فیدراسیۆن بۆ چاسەری کیشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان، چەند ساڵێکە خستۆیه‪تیه بەردەم پەرلەمانی کوردستان‪ لەگەڵ پارێزگار باسمانکرد".

ئاماژەی بەوەشدا هەڤال ئەبو بەکر، پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆی نیشاندا کە هاوکاری لەکارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بکەن و هەروەها یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتیانەی گەڕاونەتەوەو کێشەی دەرونیان هەیە، یان ئەو پەنابەرانەی لە رێگای ژیانی پەنابەریدا روبەروی روداوی نەخوازراو دەبنەوە.

سەرباری ئاسانکاری بۆ گەیاندنی کۆمەک بە ئاوارەکان پارێزگاری سلێمانی داوایکرد لقی کوردستانی فیدراسیۆن دەرخستەی خۆی ئامادەبکات و ئاڕاستەیان بکات بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکان بۆ پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە پەنابەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×