یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەولێر تۆماركرا
  2020-01-02       1898       
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو كەسێك لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە كە گومان دەكرێت بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز ناسراو بە ( H1N1 ) گیانی لەدەستدابێت. 

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو هۆڵ لە نەخۆشخانەكانی هەولێر تەرخانكراون بۆ پێشوازیكردن لەو نەخۆشانەی كە گوماندەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن. 

ڤایرۆسی ( H1N1 ) لە ساڵی 2009 دۆزراوەتەوە و تێكەڵەیەكە لە ڤایرۆسی بەراز و پەلەوەر و مرۆڤ. لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەكو پەتایەكی جیهانی ناسێنراوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×