له‌ سلێمانی فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی دەكرێتەوە
  2020-01-02       900       
لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی فێستیڤاڵی داشكاندنی بەرهەمی خۆماڵی كرایەوەو بریارە ماوەی 15 رۆژ بخایەنێت و چەندین كۆمپانیاش تێیدا بەشدارن.

ئاوێنه‌: سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە ئاماژە بەوەدەكەن كە ئامانجیان لەكردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە ئەوەیە بەرهەمی خۆماڵی بناسێنرێت و خەڵك لەڕێی داشكاندنەكەوە بتوانێت ئەو بەرهەمانەی دەستی بكەوێت، ئەوەشیان راگەیاند: لەفێستیڤاڵەكەدا كە ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت و 100 كۆمپانیا تێیدا بەشدارن، دەیانەوێت ئەو كەسانەی بەرهەمی خۆماڵیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیاكان یەكتر بناسن و ببێتە بازاڕێك بۆ ناساندن و ساغكردنەوەی بەرهەمەكان.

ئاماژە بەوەشدەكەن هەرچەندە فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی 15 رۆژە، بەڵام ئەگەر خواستی هاووڵاتیان لەسەر بەرهەمەكانی فێستڤاڵەكە هەبێت، ئەوا دواتر بۆ ماوەی 15ی رۆژی تر كارەكانیان درێژ دەكەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×