پەرلەمانتارێكی سائیرون: ناكۆكی لەسەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ كۆتایی هاتوە
  2019-02-22       668       
عەلا روبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند؛ ناكۆكییەكان لەسەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كۆتاییان هاتوە، سەرەتاكانی كۆتاییهاتنی ئەو قەیرانە لەڕێگەی پێشكەشكردنی ناوی چەند كاندیدێكی نوێ بە سەرۆك وەزیران بۆ  ئەو پۆستە وەزاریانەی ماون، دەركەوتوە.

ئاوێنە: عەلا روبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی "سومەریەنیوز"ی راگەیاند؛ دیدارو گفتوگۆكانی پێشوی نێوان هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی سائیرون، ئەنجامەكەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەك بوە بۆ دروستكردنی دیدێكی زۆر رون بۆ پرۆسەی سیاسی لە قۆناغی داهاتودا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەقۆناغی پێشودا هەندێك ناكۆكی هەبون لەسەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و كاندیدی وەزارەتی بەرگری بەڵام ناكۆكی لەسەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆی كۆتایی هاتوەو سەرەتایەكی باشیش هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە لەڕێگەی پێشكەشكردنی ناوی چەند كاندیدێكی نوێ بە سەرۆك وەزیران بۆ ئەو پۆستە وەزاریانەی كە ماون.

روبەیعی ئاشكراشیكردوە كە ناوی زیاد لەكاندیدێك بۆ هەر وەزارەتێك پێشكەش دەكرێت و سەرۆك وەزیران سەرپشك دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی یەكێكیان.

جەختیشی كردەوە كە پێكهاتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی لەدانیشتنی دوەمی وەرزی داهاتوی پەرلەماندا تەواودەكرێت و ئەو دۆسیەیە دادەخرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×