رەئوف حەسەن، نوسەرو ئەدیبی كورد كۆچی دوایی كرد
  2018-12-21       1621       
رەئوف حەسەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(هەینی)، نوسەرو ئەدیبی دیاری كورد، رەئوف حەسەن لەتەمەنی 73 ساڵیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد. 

ئاوێنە: تەرمی ئەو ئەدیبە كۆچكردوەی كورد لەئێستا لە مزگەوتی شێخ فەریدە لە شاری سلێمانی و بڕیارە دوای بەڕێوەچونی رێوڕەسمە ئایینییەكان بە بەشداری خزمان و دۆستانی بەرەو گۆڕستان بەڕێ بكرێت بۆ بە خاكسپاردنی. 

ئەو نوسەرو ئەدیبەی كورد لەدەیەی شەستەكانی رابردوەوە وێڕای بواری ئەدەب و هونەری كورد بەتایبەت لە چیرۆكدا، لە بوارەكانی دیكەی وەك گەردونناسی و رۆژنامەوانی و رەخنەی ئەدەبیدا كارو بەرهەمی هەیە. 

رەئوف حەسەن ساڵی 1945 لەسلێمانی لەدایك بوە. 

بەشێك لەبەرهەمەكانی: 

گەردوون universe l لەساڵی 1967 

 

کورتە چیرۆکه‌كانى:

سبەینێ باوکت دێتەوە

دەرزی ئەژنی خەمەکان

وێنەکانی خوشکت 

 

رۆمان:

خۆری تار یان کۆچی سور (ڕۆمان) 

 

رۆژنامەوانی:

هەواڵنێری تەلەفزیۆنی

گۆڤاری رۆژنامەوانی و هەڵسەنگاندنێک لە بەینمان دەرناچێت

ئەلف و بێی رۆژنامەگەری

 

وەرگێڕان:

تیۆری نیسبی چییە؟

هونەری جەنگ (2004)

سۆفیگەری (2005)

کوردناسی (2006) 

 

رەخنەی ئەدەبی:

کرێکار و چیرۆکی کوردی

ئەندێشە جوانەکانی رۆح لە چیرۆکی کوردیدا

خولیای مەیمونە سپیيه‌کان

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×