سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاتوێكردنی "دوایین گۆڕانكاری سیاسی هەرێم" كۆدەبێتەوە
  2019-02-22       987       

بڕیارە سبەی(شەممە) مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری سیاسی هەرێمی كوردستان لەسلێمانی کۆببێتەوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی، ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە كە بڕیارە سبەینێ ٢٣-٢-٢٠١٩ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی حزبەكە لەسلێمانی کۆببێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاووتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دەرهاویشتەكانی چەند رۆژی رابردو دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 18ی ئەم مانگە فراكسیۆنی یەكێتی بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی كرد كە تیایدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەبێ یەكێتی هەڵبژێردرا.

هەرچەندە پێشتر راگەیەندرابو كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەركەوتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت، بەڵام لەكۆبونەوەكەی 18ی مانگدا كاندیدێكی پارتی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردراو پارتی راگەیاند كە ئەو پۆستە شایستەی یەكێتییەو دوای گەڕانەوەی یەكێتی بۆ كۆبونەوەكان كاندیدێكی یەكێتی جێی سەرۆكی "كاتی" پەرلەمان دەگرێتەوە.

بەڵام یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای بەڕێوەچونی كۆبونەوەكە پارتی تۆمەتباركرد بەوەی رێككەوتنی رۆژی 5ی شوباتی نێوان هەردولای پێشێلكردوە كە بەپێی رێككەوتنەكە بڕیار بو هاوكات لەگەڵ دانیشتنی پەرلەماندا كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش بەڕێوەبچێت.

یەكێتی هێمای بۆ ئەوەش كردبو كە داوای دواخستنی كۆبونەوەكەی پەرلەمانیان كردبو، بەڵام كۆبونەوەكە بەبێ ئەوان كرا.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ رێككەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سورە لەسەر ئەوەی كە پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و كێشەی كەركوك و پرسی بەغدا بە یەك پاكێج گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و رێككەوتنیان لەسەر بكرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×