پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی دو روداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای تاسڵوجه - پیره‌مه‌گرون رویاندا، به‌و هۆیه‌وه دو كه‌س برینداربون.
ئاوێنه: به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی سلێمانی، روداوی یه‌كه‌م پێكدادان بووه له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلدا كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
هاوكات روداوی دووه‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرایسله‌ر ره‌نگ سپی خۆی كێشاوه به‌ستونێكی كاره‌بادا له‌نێوان هه‌ردو سایده‌كه‌داو به‌و هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌و یه‌ك سه‌رنشین برینداربون، هه‌روه‌ها ستونه‌كه‌ش به‌وهۆیه‌وه هه‌ڵكه‌ندراوه.
هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه، دوای روداوه‌كان تیمه‌كانی هاتوچۆی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كان‌و رێكاریی پێویستیان ئه‌نجامداوه.