قوباد تاڵه‌بانی‌ داوای‌ به‌رده‌وامبونی‌ هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو هێزه‌كانی‌ هاوپەیمانان ده‌كات
  2019-02-22       1143       
كۆبونه‌وه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌‌و جێمز جێفری


قوباد تاڵه‌بانی‌ داوای‌ به‌رده‌وامبونی‌ هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو هێزه‌ عێراقییه‌كان‌و هێزه‌كانی‌ هاوپەیمانان ده‌كات‌و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێشتا مەترسی داعش بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ نوسینگه‌ی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ هه‌رێم، ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکەدا لەگەڵ جێمز جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش باس لەرۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان كراوه‌ کە چۆن رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لەتێکشکاندنی داعش. 

له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، تاڵه‌بانی‌ جەخت لەوە کردۆته‌وە کە هێشتا مەترسی داعش بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە  بۆیە پێویستە لەمەودواش هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی عێراق‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوام بێت.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی جارێکی دیکە داعش‌و هیچ هێزێکی تیرۆریستی دیکە نەتوانێت لەعێراق سەرهەڵبداتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×