هەدەپە سه‌رپیل كه‌مالبای بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ تورکیا كاندید كرد
  2019-02-22       1223       
سه‌رپیل كه‌مالبای

له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی ئۆرگانه‌‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارتی دیموكراتیی گه‌لان -هه‌ده‌په‌، په‌رله‌مانتاری شاری ئیزمیر سه‌رپیل كه‌مالبای وه‌ك كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستنیشانكرا.

ئاوێنه‌: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، ناوی كاندیده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ فاتمه‌ كورتولان، به‌فه‌رمی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌نێو په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.

سەرپیل کەمالبای‌، لەشاری‌ 1964 لەناوچەی‌ ئەرداهان لەدایکبوەو قۆناغەکانی‌ خوێندنی‌ ناوەندی‌‌و ئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە، دواتر لەساڵی‌ 1978 خێزانەکەی‌ کۆچیانکردوە بۆ ئیستەنبوڵ‌و لەوێ لەزانکۆی‌ ئیستەنبوڵی‌ تەکنیکی‌ بڕوانامەی‌ لەبەشی‌ هەندەسەی‌ کیمیایی بەدەستهێناوە.

ناوبراو هەر لەسەرەتای‌ تەمەنیەوە تێکەڵی‌ کاری‌ سیاسی‌ بووە، لەساڵی‌ 2015 تا ساڵی‌ 2017 هاوسەرۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گەلان بوە، ئەمڕۆش هەدەپە کاندیدی‌ کرد بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ تورکیا.

ساڵی‌ رابردو له‌چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی كۆماریی توركیا له‌ئه‌نقه‌ره‌، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رپیل كه‌مالبای‌و ١٧ به‌رپرسی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌ركرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×