2019-02-22   3285     
دیزاینی پرۆژه‌كه
لەسەر روبەری 80 دۆنم زەوی‌و تەنیشت مه‌زاری مام جەلال، پرۆژه‌یەك بەناوی "ماڵی مام" دروستده‌كرێت كه له‌مۆنۆمێنت، كتێبخانه‌ی نیشتیمانی، هۆڵ، گه‌له‌ریی، سه‌كۆی ئازاد‌و پارك پێكدێت.
ئاوێنه: بەپێی هه‌واڵی میدیاكانی یەكێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی، كردنەوەی پرۆژەكە لەمەراسیمێكدا بەئاماده‌بونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی‌و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای له‌مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چو.
هه‌رچه‌نده ورده‌كاریی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌وه خرایه‌ڕو، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌بڕی تێچوی پرۆژه‌كه نه‌درا.
ئاكۆ غه‌ریب خاوه‌نی پرۆژه‌كه رایگەیاند، پرۆژه‌كه له‌سه‌ر روبه‌ری 80 دۆنم زەوی جێبه‌جێده‌كرێت‌و پێكهاتووه له‌چوار به‌ش، یەكەمیان "مه‌زاری مام" كە بریتیە له‌مۆنۆمێنتێك به‌به‌رزی 32 مه‌تر له‌سه‌ر روبه‌ری دو هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه.
بەشی دووەمیش بینایه‌كی شه‌ش نهۆمیە، له‌سه‌ر روبه‌ری 30 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه دروستدەكرێت كه مۆزه‌خانه‌ی مام، كتێبخانه‌ی نیشتمانی، دو هۆڵی بۆنه‌كان، گه‌له‌ری، ریستۆرانت، ئۆفیس‌و به‌شی VIP، له‌گه‌ڵ دو گه‌راجی ژێر زه‌مینی دەگرێتەخۆی.
به‌وته‌ی ئاكۆ غه‌ریب، بەشەكانی تریش بریتی دەبن لەبەشی سه‌كۆی ئازاد‌و پاركێك.