به‌هۆی‌ هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ دو شوان لەچیای خاڵخاڵان گیانیان له‌ده‌ستدا
  2019-02-22       852       
به‌هۆی‌ هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ دو شوانى بەرەگەز عەرەب لەچیای خاڵخاڵان گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: هاوکار عەلی، وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ تەندروستی کۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەچیای خاڵخاڵان هەورە بروسە لەدو شوانی داوەو پێش گەیاندیان بەنەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، هەردو تەرمەکە لەنەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالیدەوە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون لەکۆیە.

رونیشیکردەوە كه‌ هەردو كه‌سه‌كه‌ بەرەگەز عەرەبن‌و لای کوردێک کاری شوانیان کردوە، یەکێکیان لەدایکبوی ساڵی 2008و ئەوی دیکەش لەدایکبوی ساڵی 1990یە.

هاوكات جگە لەگیانلەدەستدانی ئەو دو شوانە، ژمارەیەک سەر مەڕیش بەهۆی هەورە بروسکەکەوە مرداربونەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×