عێراق: بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد دەکات
  2020-01-08       692       

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە بۆردومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا موشەکەکانی ئێران ژمارەیەک بنکە و بارەگایان کردوەتە ئامانج کە هێزی عێراقی و ناعێراقیشی تێدابوە، لەسەر ئەو بابەتەش بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران دەکات.

ئاوێنه‌: ئەحەمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ''عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئارامی ناوخۆیی سەرەکیترین ئامانجمانە و رێگەش بە ململانێ و جێبەجێکردنی کاری دوژمنکارانە بەرامبەر وڵاتێکی دیکە یان زیانگەیاندن بە وڵاتێکی دراوسێ نادرێت''.

لەبارەی بۆردومانەکەش وەزارەتی بەگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئێران زیاتر لە ١٢ موشەکیان ئاڕاستەی دو بنکەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای عێراق کردوە و تارانیش ئەو هەنگاوەی بە ''تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی'' ناوبرد.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×