2020-01-08   2201     
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان لێدوانێكى سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو و كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى حیسابى و خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "پاش 47 كاتژمێر کارکردن لەسەر پڕۆژەی چاكسازی، ئەمڕۆ لیژنه‌ى دارایى راپۆرتی کۆتایی خۆی تەواوکرد، به‌ڵام لێرەو لەوێ قسەیەک بڵاوبۆته‌وه کە ئەندامانی پەرلەمان مەرجی تەمەنییان هەڵگرتووە بۆ خانەنشینی، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و بابه‌ته ئەسڵ و ئەساسی نییە، به‌ڵكو هەر کەسێك 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێ داوای خانەنشینی بکات".
له‌باره‌ى گره‌نتى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "لەم پڕۆژە یاسایەدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان گەرەنتیکرا کە حیسابی بانکی بۆ مووچەخۆران ده‌کرێتەوە و وەزارەتی دارایی رێنمایی دەردەکات کە کەی و چۆن ئەو پارەیە بدرێتەوە؟ هەروەها ئەولەوییەتی داهاتی ئەم پڕۆژەیاسایە، بۆ پێداچوونەوە و بەرزکردنەوەی ئەوانەی کەمترین مووچەی خانەنشینییان هەیە به‌مه‌ش به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 220 هەزار خانه‌نشین مووچه‌كانیان بۆ 300 هەزار دینار به‌رزده‌بێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش داوه، یەکشەممەی داهاتوو 12ى كانوونى دووه‌م، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه‌ى چاكسازى دەکرێت و هەر لەم مانگەدا پەسەنددەکرێت، هه‌رچه‌نده ئەم یاسایه سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەى پڕۆژەکانی دیکەی چاکسازین لە بواری (داهات، خەرجی، ئیدارای، گومرک و نەوت)، به‌ڵام چاکسازی بە شەو رۆژێک ناکرێت، بەڵام هەموو کارێک بە هەنگاوێک دەستپێدەکرێ و لێرەوە دەستمان پێکردووە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری، له كۆتایى رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران به ئەندامانی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی راگه‌یاندووه: کاتێك حکومەت پارەی هەبوو و موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی نەگه‌ڕانده‌وه، ئەوا نابێت له حکومەت قبوڵبکرێت".