سەدر: داوای داخستنی تەواوی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا دەکات
  2020-01-08       2662       

رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ''داوای راگرتنی کردەوە سەربازییەکان و داخستنی تەواوی بارەگاکانی حەشدی شەعبی  لە عێراقدا دەکات''.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە. "هەردولا ''ئەمریکا و ئێران'' پەیوەندییان بە سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە کردوە کە  ئایا رازیبوە بە بۆردومانەکان یا نا؟ خوا دەزانێت"، جەختیشدەکاتەوە ئەگەری درێژەکێشانی ئەو کێشەیەش بەتایبەت دوای لێدوانەکانی واشنتن و تاران بونی هەیە.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتوە، هەوڵبدرێت بونی ‌هێزە بیانییەکان کە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەکەن کەمبکرێتەوە، داواش گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەکات خۆیان لە هەمو کردەوەیەکی سەربازی بەدوربگرن.

لەسەر دۆخی ئیستای عێراق  پێنج داواکاریشی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان و شەقام و پەرلەمان کردوە، داواکاری یەکەمی سەدر بۆ هێزەسیاسییەکانە و داوا دەکات لە دیارکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ و حکومەتێکی نوێ کە "سەروەری بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە پەلە بکەن ئەویش بە دیاریکردنی پێنج پاڵێوراو و رێککەوتن لەسەر یەکێكیان، دەشڵێت "لەئەگەری بەردەوامبونی ئەم دۆخەدا تەنها عێراق زیانمەندە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×